به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پـیرۆزی ڕه‌مه‌زان و له میانی ئێواره‌خوانێـکی به‌ربانگدا له کۆشـکی سـپی، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد.
له سه‌ره‌تادا سوپاسی ئاماده‌بووانی کرد و گوتی" ئه‌م ئێواره‌یه بۆنه‌یه‌کی پـیرۆزه و تیایدا چه‌نده‌ها بیروباوه‌ڕ و په‌یڕه‌وی ئاینی به‌سه‌رده‌که‌ینه‌وه له فره ڕه‌نگی و ڕه‌گه‌زیدا که مایه‌ی پـێناسه‌ی وڵاته‌که‌مانه، چونکه له‌گه‌ڵ جیاوازی پـه‌یڕه‌وی ئاین و بیروباوه‌ڕدا له کۆتاییدا ئێمه هه‌موو ڕۆڵه‌ی یه‌ک یه‌زدانی به‌خشـنده‌ین."
به‌ڕێز ئۆباما به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی کرد به دیـپـلۆماتکاران و ئه‌ندامانی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه، له نێویاندا دوو ئه‌ندامی موسڵمان (کیث ئه‌ڵسن و ئه‌ندرێ کارسن).
سه‌رۆک گوتی " بۆ ملیۆنه‌ها موسـڵمانی ئه‌مه‌ریکا و پـتر له یه‌ک ملیار موسـڵمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه که تیایدا مرۆڤ خۆی بۆ په‌رسـتیارێتی ته‌رخان ده‌کات و مانگێـکه بۆ پابه‌ندبوون به دادپه‌روه‌ری و که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تیـیه‌وه، هه‌ر بۆیه ڕه‌مه‌زانتان لێ پـیرۆزبێت. ئه‌م ئێواره‌یه فێرکاریی‌یه هه‌میشـه‌یـیه‌کانی ئاینێـکی مه‌زن و به‌ها پته‌وه‌کانی وڵاتێـکی مه‌زنمان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه، هه‌ر وه‌کو هه‌موو ئاینه‌کانی دیکه‌ش هه‌رده‌م ئاینی ئیسلام به‌شێـک بووه له ئه‌مه‌ریکا، موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکاش له مێژه له هه‌موو بوراه‌کانی ژیاندا هاوبه‌شی به‌ها پته‌وه‌کانی وڵاته‌که‌یان کردووه."
سه‌رۆک ئاماژه‌ی به هێرشه تێرۆرسـتیـیه‌کانی 11 ی مانگی نۆی سـاڵی 2001 دا کرد و گوتی" ئه‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی که له‌و ڕۆژه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتدا و بوون به قوربانی و ئه‌وانه‌ی به هانایانه‌وه چوون، جێـگه‌ی خۆیه‌تی وه‌بیر خۆمانی بهێنینه‌وه که ئه‌وانه په‌یڕه‌وانی ئاینی جیاوازبوون، له نێویاندا نیشـتیمان‌په‌روه‌رانی موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکا و له یه‌کێـک له فڕۆکه ڕفێنراوه‌کانی ئه‌و ڕووداوه‌دا ژن و مێردێـکی گه‌نجی تیادا بوو و ژنه‌که‌ش دووگیان بوون. له نێو هه‌ردوو تاوه‌ری سه‌نته‌ری بازرگانی داڕماودا موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکایی تێدا بوون، ئه‌وانه‌ی له پـێناو هێنانه‌دی ئاینده‌یه‌کی پـرشـنگدارتر و باشـتر هه‌وڵیان ده‌دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه هه‌ر زوو گیانیان له‌ده‌سـتدا. موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکا له نێو پـۆلیس و کارمه‌ندانی فریاگوزاری و پـزیشـکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی و ئه‌ندامانی سوپادا بوون و له نێو ئه‌و که‌سـانه‌دا بوون که هه‌ر خێرا به هانای قوربانیـانه‌وه چوون."
سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت " به درێژایی 10 سـاڵی ڕابردووش موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری به‌رچاویان هه‌بووه له پاراسـتنی وڵاته‌که‌مان، له نێو ده‌زگاکانی فیدراڵ‌دا ئه‌م موسڵمانانه له ڕێگه‌ی دابینکردنی یارمه‌تی بۆ ده‌زگاکانی زانیاریمان و دابینکردنی هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر ئه‌مه‌ریکایان پاراسـتووه و مافه مه‌ده‌نه‌یـیه‌کان و ئازادیـیه‌کانیان له وڵاته‌که‌دا جێگیرترکردووه. له نێو هێزه له‌شـکریـیه‌کانیشـماندا به هه‌زاران خانم و پـیاوی موسڵمانی ئه‌مه‌ریکای تێدایه، ئه‌وانه‌ی له دژوارترین کاتی جه‌نگدا خزمه‌ت ده‌که‌ن. له میانی 10 سـاڵی سه‌ختی جه‌نگدا هێزه له‌شـکریـیه‌کانمان به ئه‌وپه‌ڕی گیان‌فیدایی‌یه‌وه هه‌وڵی پاراسـتنی وڵاته‌که‌یان داوه له نێو ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان به‌خت کردووه، موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکای تیادا بووه، وه‌ک به‌ڕێز که‌ریم خان که ئێسـتا گۆڕه‌که‌ی له گۆڕسـتانی ئارلنگتنه له واشنتنی پایته‌خت."
به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت " له‌م بۆنه‌یه‌دا و به نزیکبوونه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریـیه‌کان ده‌بێت ئه‌و وڵاته بین که گیان‌فیداکان له پـێناویدا ژیان و ئه‌و وڵاته بین که له پـێناویدا مردن، وڵاتێـک بین که نه‌ک ته‌نها لێبورده بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵـکانی بیروباوه‌ڕ و ئاین و پـێشـینه‌ی جیا، به‌ڵـکو ئه‌مه‌ریکایه‌ک بین که به‌هۆی هه‌مه‌ڕه‌نگیمانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر که‌لتوره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین. وڵاتێـک که نه‌ک ته‌نها ئازادیـیه بنه‌ڕه‌تیـیه‌کان و مافه نه‌گۆڕه‌کان تیایدا پارێزراوبێت، به‌ڵـکو به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌دابن. ئه‌مه‌ریکایه‌ک که پـشـتیوانکاری که‌رامه‌ت و مافی خه‌ڵـکان بێت له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئینجا ئه‌گه‌ر پـشـتیوانکاری گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکا بێت که داوای ئازادی ده‌که‌ن یان پـشـتیوانکاری منداڵێـکی برسی بێت له هه‌رێمی قۆچی ئه‌فریکادا که هه‌وڵی ڕزگاربوونی ژیان له مردن ده‌ده‌ین. که‌واته با ئه‌و ئه‌مه‌ریکایه بین که وه‌ک یه‌ک تاکه خێزان پـێشـڕه‌وی بکات هاوشێوازی نه‌وه‌کانی پـێشـوومان و له کاته دژواره‌کاندا پـێکڕا ته‌بابین و پابه‌ندی به‌ها ڕاسـتیـیه‌کان و بنه ڕه‌تیـیه‌کانمان بین و به‌هێزتریشـیان بکه‌ین. ئه‌وه ئێمه‌ین و ده‌شبێت هه‌میشه هه‌ر وه‌ها بین، داوا له یه‌زدان ده‌که‌م هه‌مووتان بـپارێزێت و ئه‌مه‌ریکاش بـپارێزێت."