سه‌رۆک ئوباما ده‌ڵیت ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک ته‌نیا زلهێزی جیهانی، به‌رپرسایه‌تێکی تاقانه‌ی له پێشه‌نگی جیهان بۆ له ناوبردنی گرووپی داعش، به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌خۆشی ئیبۆلا له ڕۆژئاوای ئافریکا، وخه‌بات سه‌باره‌ت به گۆڕینی که‌ش و هه‌وا له نیوان بابه‌تکانی تر دا هه‌یه.
له وتاری شه‌مه‌ی له زانکۆی بریسبه‌ین له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی 20 وڵاتی پێشکه‌وتووی ئابووری، سه‌رۆک به‌ڵێنی دا واشنگتن هه‌روا تیشک بخاته سه‌ر هه‌ریمی ئاسیا-په‌سفیک.
سه‌رۆک ئۆباما کوتی ئاسایشی کاریگه‌ر له ئاسیادا ده‌بێت له سه‌ر بناخه‌ی هاوپه‌یمانی و قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی بێت نه‌ک هه‌بوونی کاریگه‌ری به سه‌ر هه‌ریمه‌کان و ترسوه‌به‌رنانی وڵاتانی بچووک له لایه‌ن ولاتانی گه‌وره‌وه.
ئه‌و کوتی ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وایی دێمۆکڕاسی و ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکه.
به‌ڕیز ئۆباما هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکا 3 ملیارد دوڵت بۆ ناوه‌ندی خاوێن ڕاگرتنی هه‌وا دابین ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ گۆڕینی که‌ش و هه‌وا یارمه‌تی به وڵاتانی به‌ره‌وڕسکان چوو بکات.
سه‌رۆک کوتی ئه‌و بودجه‌یه یارمه‌تی به که‌ره‌سه پێویسته‌کانی وه‌ک سیسته‌مه‌کانی هوشیارکردنه‌وه و به‌رگری یه‌کانی به هیز له به‌رامبه‌ر تۆفانه‌کانی له نه‌کاوه. هه‌روه‌ها یارمه‌تی به وه‌رزێران ده‌کات ده‌غڵ و دانی باشتر بچێنن و یارمه‌تی به ئابووریه‌کانی نوێ له که‌م کردنه‌وه‌ی پیسی هه‌وا و سه‌رمایه‌گوزای له سه‌ر وزه‌ی خاوێن دا ده‌کات.