سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌مه داوای خۆی بۆ پلانه‌که‌ی که لابردنی نایه‌کسانی داهات له ئه‌مریکا دایه بۆ کۆنگرێسی دووپات کرده‌وه. به پێی ئه‌و پلانه دانی باج بو سه‌ر هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مریکا زیاتر ده‌کرێت. په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مریکا کێنت کله‌ین له کوشکی سپی یه‌وه له ڕاپۆرته‌که‌ی دا ده‌نووسێت.
له زانکۆیه‌ک له ئه‌یاله‌تی فلوریدا، سه‌رۆک ئۆباما کوتی چوونه سه‌ر جیاوازی دارایی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندان و ئه‌مرێکێکانی پله‌ی مام ناوه‌ندی پێویسته چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئۆباما:" ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئابووری ئێمه تووشی گرفت ده‌کات ئه‌وه‌یه کاتێک به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌شه‌ی ئابووری و به‌رهه‌م هێنان ته‌نیا بۆ چه‌ند که‌سانێک ده‌چن، که ئێستا ئه‌وه بۆ زیاتر له ده ساڵان ڕوویده‌ده‌ن، ئه‌ویش بۆشایی له نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی له پله‌ی هه‌ره سه‌روودان و هه‌رکه‌سێکی تریش هه‌روا به‌رفره‌وانتر و به‌رفره‌وانترو به‌رفره‌وانتر ده‌بێت."
سه‌رۆک جارێکی تر داوای له سێنێتێ کرد پلانی باجی ناسراو به "یاسای بافێت" په‌سند بکات که ناسناوی وارێن بافێت میلیۆنێڕی ئه‌مریکی له سه‌ر دانراوه، ئه‌و که‌سه‌ی گوتوویه‌تی ئه‌و باجێکی که‌م ده‌دات، له حاڵێکدا پله‌ی مام ناوه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌مریکا باجی له راده‌به‌ده‌ر ده‌ده‌ن.
سێنێتی ئه‌مریکا به پێشه‌نگی دیموکراته‌کان چاوه‌ڕه‌انی ده‌کرێت له ئه‌م ڕۆژانه‌ی دابێن ده‌نگ له سه‌ر به‌رنووسه‌که بدات، به‌ڵام توێژێنه‌ران ده‌ڵێن یاساکه‌له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پێشه‌نگی پارتی کۆمار په‌سندی ناکرێت.
کۆمارێکان ده‌ڵین ئه‌و پلانه‌ی باجدانه، پووڵی باجدان له سه‌ر خاۆه‌ن پیشه بچووکه‌کان زیاتر ده‌کات و ده‌بێته هۆی لاوازی خوڵقاندنی کار. ئه‌وان ده‌شڵێن ئه‌و پلانه کارێکی که‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی که‌م هێنانی ئیکجاری بودجه ده‌کات.
به‌ڕێز ئۆباما پێشنیاز ده‌کات که خه‌ڵک ئه‌وانه‌ی له ساڵدا لانی که‌م 1$ میلیون دۆلار داهاتیانه ده‌بێت لانی که‌م 30 له سه‌دی داهاتیان باج بده‌ن.
له زانکۆی ئاتلانتیک له ئه‌یاله‌تی فلوریدا، سه‌رۆک هه‌روه‌ها ڕه‌که‌به‌رایه‌تی بۆ به‌شه‌کانی تری پلانی ئابووری کرد له نێویاندا پڕۆژه‌کانی حکومه‌ت بۆ په‌روه‌رده و فێرکردن و خزمه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کانی گرته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما: "ئه‌و پڕۆژانه‌یان وه‌ك گه‌ڵایه‌کی گه‌وره بو سه‌ر له‌نوێ دابه‌ش کردنی سامان له گرووپیک ڕا بۆ گرووپێکی تر سازنه‌کردوون. ئه‌مه جۆره خه‌ونێكی سوسیالیستی نیه. ئه‌و پڕۆژانه له لایه‌ن دێمۆکراتان و کومارێکان بۆ وه‌چه‌کانن چونکه ئه‌و پرۆژانه به‌رژه‌وه‌ندی به هه‌مووی ئێمه ده‌گه‌یه‌نن."
ڕاوه‌رگرتنێكی گشتی نوێی هاوبه‌شی واشنگتون پوست و ئه‌ی بی سی نیشان ده‌دات که به‌ڕێز ئوباما 51 به 43 له سه‌د، له پێش به‌ربژاری پارتی کۆمار میت ڕامنییه. به‌ڵام زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی ڕایان لێوه‌رگیرا ده‌ڵێن شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری سه‌رۆک ئۆباما په‌سند ناکه‌ن.
به‌ڕێز ئوباماپێ له سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی پله‌ی مام ناوه‌ندی داده‌گریت بو ئه‌وه‌ی هێڵێکی جیاوازی له گه‌ڵ فه‌رمانداری پێشووی ئه‌یاله‌تی ماساچووسێتس که ده‌وڵه‌مه‌نده دابنێت.
ڕێبازی رامنی بو به‌ربژاری پارتی کوماری روژی سێ شه‌مه روون تر بۆوه، کاتێک لایه‌نی سه‌ره‌کی ره‌که‌به‌ری، سناتۆری پیشووی ئه‌یاله‌تی پێنسیلڤانیا ریک سانتروم، رایگه‌یاند که ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ڕاده‌گرێت له به‌رئه‌وه‌ی کچه‌که‌ی تووشی نه‌خۆشێکی به ده‌گمه‌ن بوه.
له گه‌ڵ وتاره‌که‌ی له زانکۆ‌دا دا، سه‌روک سه‌ردانی سێ ناوه‌ندی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ هه‌لمه‌تی سه‌روکاتی له فلوریدا دا کرد.