شه‌وی دووشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنی پـێشـکه‌ش کرد به مه‌به‌سـتی زیادکردنی گوشـار له‌سه‌ر کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رز و لاسه‌نگی بوجه‌ی وڵاته‌که. ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا دوا مۆڵه‌تی زیادکردنی ئاستی قه‌رزی حکومه‌ت که له 2 ی مانگی هه‌شته نزیک ده‌بێته‌وه. سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا داوای له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کرد گوشـار بخه‌نه سه‌ر یاسادانه‌ران تاوه‌کو به چاره‌سه‌رێـکی مامناوه‌ندیانه بگه‌ن.
دوای چه‌ندان هه‌فته له کۆبوونه‌وه‌ی توند و گرژ له کۆشـکی سـپی و هه‌روه‌ها له کۆنگرس، ئه‌وه‌ی کۆماریـیه‌کان لێی کشـانه‌وه سه‌رۆک باراک ئۆباما وتاره‌که‌ی که له کۆشـکی سـپـیه‌وه پـێشـکه‌شی کرد بۆ زیادکردنی گوشـار ته‌رخانی کرد.
پـێشـتر هاری ڕیدی دیموکرات و ڕابه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پـیران پـێشـنیازی پـلانی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی به بڕی 2.7 ترلیۆن دۆلار کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی له خه‌رجیـیه‌کانی خانه‌نشینی و پـرۆگرامه‌کانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی که‌م بکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها پـلانه‌که‌ی پـێشـنیازی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی قه‌رزکردن له سـاڵی ئاینده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و کۆنگرس له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌روه‌ها کۆمیته‌یه‌کی هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری پـێشـنیازی که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌رجیـیه‌کان بکات.
هاوکات پـلانی جۆن به‌ینه‌ری کۆماری و سه‌رۆکی خانه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا دوو قۆناغ له‌خۆ ده‌گرێت و تێـیدا که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی به بڕی 1.2 ترلیۆن و هه‌روه‌ها زیادکردنی ده‌سـتبه‌جێی ئاسـتی قه‌رزکردن به بڕی یه‌ک ترلیۆن دۆلار له‌خۆ ده‌گرێت و شیانی زیادکردنێـکی دیکه‌ی ئاسـتی قه‌رز له سـاڵی داهاتوودا، ئه‌وه‌ی به مه‌رج ده‌بێت. هه‌روه‌ها پـێشـنیازه‌که‌ی جۆن بۆینه‌ر ئاماژه به دامه‌زراندنی کۆمیته‌یه‌کی پـێـکهاتوو له ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزب ده‌دات و هه‌ر به گوێره‌ی پـێشـنیازه‌که ده‌بێت یاسادانه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانکاریـیه‌کی ده‌سـتوری بده‌ن بۆ بوجه‌ی هاوسه‌نگ.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی پـلانه‌که‌ی جۆن بۆینه‌ر به‌شێـکه له گه‌مه‌یه‌کی مه‌ترسیدار، ئه‌وه‌ی پاش شه‌ش مانگی تر ده‌بێته مایه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان مشـتومڕ.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت:
"به‌م شێوه‌یه وڵاتێـکی هه‌ره مه‌زنی جیهان به‌ڕێوه نابرێت. ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی ترسـناکه و ئێمه هه‌رگیز له‌مه‌وپـێش نه‌مانکردووه و ناشـتوانین ئێسـتاش ئه‌و گه‌مه‌یه بکه‌ین، له‌و کاته‌ی کار و بژێوی چه‌ندان خێزان له مه‌ترسیدان، ئێمه ناکرێت ڕێگه بده‌ین هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی بکه‌ونه به‌ر زیانی لاوکی جه‌نگی سیاسی واشنتن."
له ده‌مێـکی پـێش‌وه‌ختدا سیناتۆر هاری ڕیدی کۆماری پێ‌ده‌چوو سووربێت له‌سه‌ر شه‌رمه‌زارکردنی سه‌رۆک و پێ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسـتی قه‌رزکردن داگرێت، ناوبراو پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێی دیموکراتی چارڵس شومه‌ر گوتیان پـلانه‌که‌ی جۆن بۆینه‌ر له لایه‌ن ئه‌و یاسادانه‌رانه‌وه سه‌پـێندراوه که په‌یوه‌ندی نزیکیان له‌گه‌ڵ کۆنه‌پارێزان و لیبراڵیـیه‌کان و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به Tea Party هه‌یه.
دوای وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، سه‌رۆکی خانه‌ی نوێنه‌ران جۆن به‌ینه‌ر له وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی سه‌رۆک ئۆباما خۆی له خه‌رجکردنێـکی ئێجگار زۆر به په‌رۆشه‌وه دا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک داوای زیادکردنێـکی مێژوویی له قه‌رزی وڵاتدای کرد.
جۆن به‌ینه‌ر ده‌ڵێت: "ڕاستیـیه تاڵه‌که ئه‌وه‌یه سه‌رۆک ئۆباما شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر چه‌کێـکی به سـپـێتی گه‌ره‌ک بوو، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش سه‌رۆک چه‌کێـکی سـپی گه‌ره‌که، ئینجا ئه‌مه ڕوو نادات و به‌رجه‌سـته نابێت."
جۆن به‌ینه‌ر ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌که‌م ئه‌م پـێشـنیازه‌ی په‌یوه‌ست که دوێنێ دووشه‌ممه ئاشـکرای کرد له خانه‌ی نوێنه‌راندا ده‌رباز بکرێت و هه‌روه‌ها ناوبراو پـێشـبینی ئه‌وه‌ش ده‌کات له نێو ئه‌نجومه‌نی پـیرانیشـدا که دیموکراته‌کان زۆرینه‌ن په‌سه‌ندبکرێت و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک ئۆباما مۆری بکات و بیکاته یاسا، ئه‌وا قه‌یرانه‌که ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما خولقاندویه‌تی نامێنێت.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تایبه‌تی نه‌کرد له‌وه‌ی ڤیتۆی پـلانه‌که‌ی جۆن بۆینه‌ر بکات. سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و گه‌ره‌کێتی ڕابه‌رانی کۆنگرس له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بگه‌نه چاره‌سه‌رێـکی مامناوه‌ندی ڕه‌وایانه، ئه‌وه‌ی بتوانرێت له نێو خانه‌ی نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پـیراندا ده‌رباز بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خودی سه‌رۆک واژووی بکات.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له واشنتن بێزاربوون و ده‌ڵێت: " ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌یانتوانی ده‌نگ بۆ حکومه‌تێـکی ناکۆک و که‌رتبوو بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌نگیان بۆ حکومه‌تێـکی په‌کـکه‌وته نه‌دا."
له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک ئۆباما پـشـتیوانی له پـێشـنیازی سیناتۆر هاری ڕید کرد، هاوکات به‌ڕێز ئۆباما چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی بۆ کێشه‌کانی دارایی وڵاتی دووباره کرده‌وه.