تیمەکانی فریاکەوتن ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێکەوە لە شارۆچکەیەکی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری سوریا بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژران.
ئەمەش دوای ئەوە هات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵی ڕوودانی کۆمەڵێک تەقینەوەیدا لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات کۆمەڵێک شوێنیان لەژێر دەسەڵاتدایە بەدرێژایی سنووری نێوان سوریا و تورکیا. لە کۆتایی مانگی چوارەوە هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرش دەکەنە سەر باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە و لەدژی هێزەکانی حکومەتی سوریا دەجەنگن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەڕیتانیایە و چاودێری پێشهاتەکانی جەنگی سوریا دەکات وتی ڕۆژی یەکشەممە ئەو ناوچانە ڕووبەڕووی زنجیرەک لە تەقینەوە بوونەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز