Accessibility links

کۆریای باکوور: تاقیکردنەوەی مووشەکە بالستیکیەکە سەرکەوتوو بووە


کۆریای باکوور ڕایگەیاند هەڵدانی مووشەکە بالستیکیەکە تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوو بووە.

دەزگای هەواڵی KCNA دەڵێت سەرکردە کیم جۆنگ ئون خۆی سەرکردایەتی هەڵدانی موشەکەکەی کردووە کە لە جۆری پوکگوسۆنگ 2 بووە، چەکێکی ستراتیژی تازەیە دەتوانێت سەرە تۆپی ئەتۆمی هەڵبگرێت.

KCNA ڕاشیگەیاند مووشەکەکە بە گۆشەیەکی بەرز هەڵدراوە لەبەر پارێزراوی وڵاتانی دراوسێ.

شایەنی باسە ڕۆژی یەکشەممە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالستیکی هەڵدا بۆ ناو دەریا، ئەمەش یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکییە لەدوای ئەوەی کە دانۆڵد ترامپ بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG