Accessibility links

جەنگ لە باکووری سودان دوو ملیۆن منداڵ ناچاردەکات لە ماڵەکانیان هەڵبێن


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند برسێتی و جەنگ دوو ملیۆن منداڵی لە باکووری سودان ناچارکردووە لە ماڵەکانیان هەڵبێن و ئەمەش بۆتە یەکێک لە مەترسیترین قەیرانی کۆچبەران لە جیهاندا.

شەڕی ناوخۆ لەم وڵاتی بەرهمەهێنی نەوتەدا لەدوای دوو ساڵ دوای بەدەستهێنای سەربەخۆیی لە سودان دەستیپێکرد کاتێک سەرۆک سیلڤا کەبیر جێگرەکەی دەرکرد لە ساڵی 2013 دا.

ئەوەش بووە هۆی ئەوەی شەڕ وڵاتەکە بەش بەش بکات لەسەر بنەمای ڕەگەز و هەروەها کەوتنی چەند بەشێکی سودان بۆ ناو برسێتی و کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی سودان ببێتە خاوەنی گەورەترین قەیرانی کۆچبەران لە ئەفریقادا دوای جینۆسایدەکەی ڕواندا لە ساڵی 1994 دا.

ڤالاتین تابسوبا نوێنەری سودان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران لە ئەفریقا وتی " هیچ قەیرانێکی کۆچبەران نیگەرانم ناکات ئێستا جگە لەوە باکووری سودان نەبێت."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG