Accessibility links

کۆریای باشوور هانی کۆریای باکوور دەدات واز لە گەشەپێدانی چەکەکانی بهێنێت


لە ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی کۆریا سەرکردەی کۆریای باشوور داوای لە کۆریای باکوور کرد واز لە گەشەپێدانی چەکە ناوەکی و موشەکە بالیستیکییەکانی بهێنێت.

سەرۆک وەزیری کۆریای باشوور لی ناک یۆن لە لێدوانێکیدا بۆ سەربازان و کاربەدەستانی حکومەت لە ئاهەنگی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی 67 ساڵەی دەستپێکردنی جەنگی کۆریا وتی " کۆریای باکوور بەردەوام دەبێت لە ئەرکە سەربازییە ورووژێنەرەکانی وەکو هاویشتنی موشەکی بالیستیکی."

لە ترسی ئەوەی ئەمساڵ کۆریای باکوور شەشەم تاقیکردنەوەی ناوەکیی خۆی ئەنجام بدات و یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل بکات، لی داوای لە پیۆنگیانگ کرد " واز لە بەرنامە ناوەکییەکانی بهێنێت لە نیمچە دوورگەی کۆریا."

جەنگی کۆریا لە ساڵی 1953 دا کۆتایی هات بەڵام پەیماننامەی ئاشتی هەرگیز مۆر نەکراوە کە ئەوەش وا لە دوو وڵاتەکە دەکات هەتاکوو ئێستا بەشێوەیەکی تەکنیکی لە حاڵەتی جەنگدا بن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG