Accessibility links

بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمەریکا دەڵێت کیم جۆنگ ئونی ڕابەری کۆریای باکوور کەسێکی زۆر هۆشیارە


سەرەڕای لێدوانە وروژێنەرە خراپەکانی کیم جۆنگ ئون، بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمەریکا دەڵێت سەرۆکی کۆریای باکوور شێت نیە.

جێگری یاریدەدەری بەڕێوبەری دەزگای ناوەندی هەواڵگری سەنتەری ئەرکەکانی کۆریا وتی " کیم جۆنگ ئون کارەکتەرێکی زۆر هۆشیارە."

یۆنگ سوک لی لە کۆنفرانسێکی هەواڵگریدا لە واشنتن بە سپۆنسەری سی ئای ئەی وتی" قسە و لێدوانەکانە خراپەکانی بەلایەک، کیم جۆنگ ئون هیچ حەز بەوە ناکات یاری لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشووردا بکات."

یۆنگ وتی " کیم جۆنگ ئون ئەوەی دەوێت کە هەموو بەرپرسێک دەیەوێت، ئەوەش ئەوەیە کە بۆماوەیەکی درێژ فەرمانڕەوایی بکات و دواتر ئاشتیانە لە جێگەکەی خۆیدا بمرێت."

ئەم لێدوانانەی بەرپرسەکەی هەواڵگری پێچەوانەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپە.

لە زنجیرەیەک تویتدا، سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە سەرۆکی کۆریای باکوور داوە بە " پیاوی بچووکی ڕۆکێت"، هەروەها لە تویتێکی تردا مانگی ڕابردوو وتی کیم جۆنگ ئون کەسێکی شێتە.

لی و بەرپرسانی دیکەی سی ئای ئەی باوەڕیان وایە کە مەبەستێک هەیە لە چۆنێتی ڕەفتارکردنی کیم جۆنگ ئون.

ئامانجی پیۆنگیانگ وەکوو خۆیان دەڵێن ئەوەیە کە وەکوو وڵاتێک بناسرێن کە چەکی ناوەکیی هەیە و لەکۆتاییدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک سەبارەت بەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نیمچە دوورگەی کۆریا جێ بهێڵن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG