Accessibility links

چین: وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور دەچێت بۆ سوید


وەزیری دەرەوەی چین وتی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ هو لەڕێی چینەوە بەرەو سوید ڕۆشتووە لەنێوەندی ئامادەکارییەکاندا بۆ کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لۆ کانگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەکین ئەم لێدوانەیدا.

لەلای خۆشیەوە سوید سەردانەکەی پشتڕاستکردەوە، وەزارەتی درەوەی سوید وتی وەزیرە کۆرییەکە ئەمڕۆ دەگاتە وڵاتەکە لە سەردانێکی دوو ڕۆژیدا و چاوی بە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت وۆڵسترۆم دەکەوێت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو وەزیرەکە باس لە نوێنەرایەتی سوید و ئەمەریکا و کەنەدا و ئوستڕاڵیا دەکەن بەپێی ئەوەی هیچ کام لەو وڵاتانەی نوێنەرێکی سیاسییان نیە لە کۆریای باکووردا و دواتر باس لە ڕەوشی ئاسایشی نیمچە دوورگەی کۆریا دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG