کیم جۆنگ ئون، ڕيبه‌ری کۆریای باکور دەڵێت ئامانجی کۆتایی وڵاته‌که‌ی گه‌یشتن به هاوسه‌نگی هێز له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانه.
ئاژانسی حکوومه‌تی هه‌واڵنێری کۆریای باکور ده‌مه‌و به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له زاری ڕێبه‌ری ئه‌م وڵاته‌وه وتی که ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی کۆریای باکور، گه‌یشتن به هاوسه‌نگیەکی ڕاسته‌قینه‌ی هێز له‌گه‌ڵ وڵایەتە یەکگرتوەکانە تا به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته چی تر نه‌وێرن باسی ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی بۆ ڕووبه‌رو بونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆریای باکور بکه‌ن.
کاتژمێرێک دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه،باڵوێزی چین له ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردەوه که وڵاته‌که‌ی هیچ کاتێک کۆریای باکور وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌کی به فه‌رمی ناناسێت.
ئه‌مه‌ریکا ئێشتا به فه‌رمی کاردانه‌وه‌ی به قسه نوێیه‌کانی کیم جۆنگ ئون نیشان نه‌داوه. پێشتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تاقیکردنه‌وه‌ی مووشکی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م وڵاته‌ی سه‌رکۆنه کرد و له کاردانه‌وه به تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی دوو حه‌ووتوی پێشی کۆریای باکور گه‌مارۆکانی له سه‌ر ئه‌م وڵاته زیاتر کرد.
کیم جۆنگ ئون، ڕێبه‌ری گه‌نجی کۆریای باکور دەڵێت وڵاته‌که‌ی سه‌ره ڕای گه‌مارۆ دژواره‌کان، توانیویه‌تی به ئامانجه‌کانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی خۆی زۆر نزیک بێته‌وه و به‌ڵێنیدا ئه‌م به‌رنامه‌یه تا کۆتایی درێژه پێبدات.
ئه‌م وتانه له تلوێزیۆنی فه‌رمی کۆریای باکوره‌وه و له زاری ڕێبه‌ره‌که‌ی و چه‌ند کاتژمێرێک دوای ئه‌وه‌ی بڵاوکرایه‌وه که نوێترین تاقیکردنه‌وه‌ی مووشکی کۆریای باکور ئه‌نجامدرا. ئه‌م مووشه‌که بالستیکه مامناوه‌نده ڕۆژی هه‌ینی به ئاسمانی باکوری ژاپۆنه‌وه تێپه‌ر بوو.