Accessibility links

سەرچاوەیەک: کۆریای باکوور دەڵێت ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر نەهێشتنی چەکی ناوەکیی بکات


بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی کۆریای باکوور بۆ یەکەمین جار بە ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا نەهێڵێت، ئەوەش کاتێک کە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کۆدەبێتەوە.

بەرپرسێک کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی بەرپرسانی ئەمەریکی و بەرپرسانی کۆریای باکوور لەمدواییانەدا پەیوەندیی نهێنیان ئەنجامداوە و لەمیانەی ئەو پەیوەندییانەدا کۆریای باکوور لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا بە ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەکە. تا ئێستاش ئەمەریکا باوەڕی بە کۆریای باشوور نەکردووە سەبارەت بە نیازەکانی کیم.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG