Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت بەنیاز نیە لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکات


جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چوی سون هوی
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چوی سون هوی

کۆریای باکوور دەڵێت بەنیاز نیە لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکات و داوای لە کۆریای باشوور کرد " چیتر دەستوەردانەکانیان لە کاروباری ئەوانی دیکەدا ڕابگرن."

لە ماوەی ڕابردوودا نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری کۆریای باکوور سەردانی کۆریای باشووری کرد بەمەبەستی زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و پیۆنگیانگ.

بەڕێوبەری گشتی کاروباری ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور کون جۆنگ جون کۆریای باشووری تۆمەتبار کرد بەوەی شیکردنەوەیەکی هەڵەی کردووە بۆ بەیاننامەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چوی سون هوی و ئەوەشی ڕەت کردەوە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا ئەنجام بدرێت.

ڕۆژی شەممە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چوی سون هوی وتی کۆریای باکوور پێی وایە پێویست بە کۆبوونەوەیەکی دیکە ناکات، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین پێشنیاری ئەوەی کرد ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لەنێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئوندا، هەروەها داوای کرد دوو سەرۆکەکە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا جارێکی دیکە کۆببنەوە.

کون لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئێستا کاتی ئەوەیە کۆریای باشوور دەستوەردانەکانی لە کاروبارەکانی ئەوانی دیکەدا ڕابگرێت بەڵام وادیارە هیچ چارەسەرێک نیە بۆ ئەم عادەتە خراپانەی."

وتیشی " ڕاشکاوانە دەیڵێم هیچ نیازێکمان نیە بۆ دانیشتنی ڕووبەڕوو لەگەڵ ئەمەریکادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG