Accessibility links

کۆریای باکوور ڕەخنە لە مەشقە سەربازییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەگرێت


کۆریای باکوور سەرکۆنەی مەشقە سەربازییە هاوبەشییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشووری کرد کە لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکادا دەستی پێکرد.

دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور ڕایگەیاند " ئامانجی ئەم مەشقانە هەڵگیرساندنی جەنگێکی ناوەکییە لە نیمچە دوورگەی کۆریا."

ڕۆژی دووشەممە مەشقە سەربازییەکانی کۆریای باشوور و ئەمەریکا دەستی پێکرد.

کۆریای باکوور دەڵێت چاودێری هەموو جووڵەیەکی ئەمەریکا دەکات.

سەرۆکی کۆریای باشووریش موون جەی ئین وتی مەشقە سەربازییە هاوبەشییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور تەنها مەشقی بەرگرین و ئامانج لەو مەشقانە زیادکرنی گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG