Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت مەشقە سەربازییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور ' چیتر بەرگە ناگیرێن '


کۆریای باکوور
کۆریای باکوور

کۆریای باکوور جارێکی دیکە داوای کرد ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقە سەربازییە هاوبەشەکەیان ڕابگرن، وتی " ئەو جۆرە پەلەکردن و کارە وروژێنەرانە چیتر بەرگە ناگیرێن." هاوکات ئەمەریکا هێشتا نیگەرانە سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا و کۆریای باشوور یەکێک لە گەورەترین مەشقە سەربازییە هاوبەشە ئاسمانییەکانی نێوانیان دەستپێکرد کە سەدان فڕۆکەی جەنگی هەردوولا بەشداری تێدا دەکەن و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بەیاننامەیەکی سکرتێری لیژنەی ناوەندی پارتی کرێکارانی فەرمانڕەوای کۆریای باکوور پاک جۆنگ چۆنی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرکۆنەی مەشقەکان دەکات و هەروەها هۆشداری دەداتە ئەمەریکا و کۆریای باشورو دژی هەر هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر کۆریای باکوور.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " ئەگەر ئەمەریکا و کۆریای باکوور هەوڵ بدەن بەبێ ترس هێزی چەکداری دژی کۆریای باکوور بەکاربهێنن، ئامڕازە تایبەتییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باکوور بەبێ دواکەوتن ئەرکە ستراتیژییەکەیان جێبەجێ دەکەن و ئەمەریکا و کۆریای باشووریش ناچار دەبن ڕووبەڕووی بارودۆخێکی زۆر خراپ ببنەوە و خراپترین باج بدەن لە مێژوودا."

هەروەها داوای لە واشنتن و سیئۆل کرد " یارییە سەربازییەکان و لێدوانە وروژێنەرەکانیان " ڕابگرن.

وتیشی " لەم بارودۆخەی ئێستادا، هەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر ئەمە تەنها بە هەڕەشەیەکی ئاگادارکەرەوە وەربگیرێت. ئەم جۆرە پەلە سەربازییە و کارە وروژێنەرانە چیتر بەرگە ناگیرێن."

ڕۆژی دووشەممە کۆریای باکوور داوای لە ئەمەریکا و کۆریای باشوور کرد کۆتایی بە مەشقە سەربازییەکانیان بهێنن، وتیشی ئەو مەشقانە دەکرێت " ببنە هۆی ئەوەی کۆریای باکوور ڕێوشوێنێکی پێچەوانەی بەهێزتر " بگرێتەبەر.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەڵێن باوەڕییان وایە کۆریای باکوور ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی حەوتەمین تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی، کە دوایین جار لە ساڵی 2017 دا بۆمبێکی ئەتۆمی تاقیکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG