Accessibility links

کۆریای باکوور ڕاپۆرتی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ڕەت دەکاتەوە


نوێنەری کۆریای باکوور بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان کیم سۆنگ

کۆریای باکوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕەت کردەوە و دەزگاکەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان تۆمەتبار کرد و وتی " بوکەڵەیەکە لەلایەن ڕۆژئاواوە دەجوڵێنرێت."

نوێنەری کۆریای باکوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان کیم سۆنگ وتی " شاندی کۆریای باکوور بەتەواوەتی ئەم ڕاپۆرتە ڕەت دەکاتەوە. دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کە بێلایەن نیە تەنها ئامڕازێکە لەدەستی وڵاتانی ڕۆژئاوادایە."

جەختیشی لەوە کردەوە " کۆریای باکوور هەرگیز پەیوەندی لەگەڵ دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا دروست ناکات هەتاوەکو دەزگاکە بێلایەن نەبێت."

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی وتی " چالاکیە ناوەکیەکانی کۆریای باکوور هێشتا جێی نیگەرانین."

وتیشی " بەردەوامبوونی بەرنامەی ناوەکی ئەم وڵاتە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە و ئەمەش جێی داخە." هەروەها داوای لە کۆریای باکوور کرد " تەواوی بەرپرسیارێتیەکانی جێبەجێ بکات کە ئەنجومەنی ئاسایش بۆی دیاریکردووە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG