Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت لێدوانەکانی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دروستکراون


نوێنەری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمیر زەید بن ڕەعد حسێن

کۆریای باکوور لێدوانەکانی نوێنەری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمیر زەید بن ڕەعد حسێنی ڕەت کردەوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەشێوەیەکی مەترسیدار و بەرفراوان لەو وڵاتەدا، سەرەڕای کرانەوەی سیاسیی ئەو وڵاتە بەڕووی دەرەوەدا.

ئەمیر زەید لە لێدوانێکیدا وتی ئەرکە چاودێرییەکانی کە ئۆفیسەکەی ئەنجامی داوە بۆی دەرکەوتووە کە " هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا کە ماوەیەکی زۆرە ئەو پێشێلکارییانە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و مەترسیدار هەن."

ئەمیر زەید بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەنەتەوە یەکگرتووەکانی وت " گەلی کۆریای باکوور ژیان و کەرامەتی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە لەپێناو مافە مرۆییە سەرەکییەکانەوە لەوانەش هەوڵەکانیان بۆ چوونە دەرەوە لەو وڵاتە و پەیوەندییکردن بە خەڵکانێک لە دەرەوە."

لە ڕاپۆرتێکی مێژوویدا لە ساڵی 2014، لێکۆڵەرەوانی نەتەو ەیەکگرتووەکان وتیان باوەڕ وایە 80 بۆ 120 هەزار کەس لە بنکە سەربازییەکاندا زیندانی کرابێتن.لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە ئەشکەنجەدان و پێشێلکاری دیکە دەکات و دەڵێت ئەو پێشێلکارییانە دەگەنە ئاستی تاوان دژی مرۆڤایەتی.

نوێنەری هەمیشەیی کۆریای باکوور لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێڤ چوی میۆنگ نام وتی لێدوانەکانی ئەمیر زەید پشت بەستوو بووە بە زانیاری نادروست و ئەو هێزانە بڵاویان کردۆتەوە کە دژی کۆریای باکوورن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG