Accessibility links

کوریای باکور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات


بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز، کوریای باکور شەمە هەڕەشەی کرد کە "بەرەنگاری ئەمەریکا دەبێت" ئەگەر ئەو وڵاتە مەشقی هاوبەشی لەشکری لە گەڵ کوریای باشوور ئەنجام بدات، و گوتیشی لە ئەمەریکا ناپاڕێتەوە کە ووتوێژی لە گەڵ بکات.

بڕیارە ئەمەریکا مەشقی سەربازی لە سەرەتای مانگی ئەپریل دەست پێبکات، وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی کوریای باشوور ئەم حەوتووە گوتی کە ئاژانسی یانهاپ رایگەیاند و ئەوەش نوێترین مەشقی لەشکرییە کە کوریای باکوور بە هەڕەشەیان وەسف دەکات.

ئاژانسی پەیامنێری فەرمی کوریای باکوور لە لێدوانێکی خۆی دا گوتی، "ئەگەر ئەمەریکا سەرئەنجام مەشقی هاوبەشی لەشکری ئەنجام بدات لە دەمێکدا گەمارۆکان لە سەر کوریای باکوورن، ئەوە کۆماری دێمۆکڕاتێكی خەڵکی کوریای باکوور بە شێوەی خۆی بەرەنگاری ئەمەریکا دەبێت و ئەمەریکاش بەرپرسیاری هەموو سەرئەنجامەکان دەبێت."

XS
SM
MD
LG