Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی ڕادەگرێت


ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون
ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

​دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور بەخێرایی تاقیکردنەوە ناوەکیی و موشەکییەکان دەوەستێنێت و شوێنێکی تاقیکردنەوە ناوەکییەکان دادەخات، ئەمەش لە هەوڵێکیدا بۆ گەشەپێدانی باری ئابووری و خستنەوەی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە وڵاتەکەی چیتر پێویستی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوەکیی یاخوود موشەکی باڵیستیکیی نیە چونکە ئەرکی خۆیان تەواو کردووە.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تویتێکدا پێشوازیی لە هەنگاوەکەی کۆریای باکوور کرد و وتی کۆریای باکوور ڕازی بووە لەسەر ئەوەی هەموو تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی ڕابگرێت و شوێنێکی سەرەکی تاقیکردنەوەکان دابخات.

وتیشی هەواڵی ئەوەی کۆریای باکوور تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی وەستاندووە و یەکێک لە گەورەترین شوێنی تاقیکردنەوەکانی داخستووە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ کۆریای باکوور و هەموو جیهانیش.

XS
SM
MD
LG