Accessibility links

کۆریای باشوور لەوە دەترسێت پیۆنگیانگ لەمساڵدا موشەکی زیاتر تاقی بکاتەوە


دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور وتی کۆریای باکوور لەوانەیە لەمساڵدا تاقیکردنەوەی موشەکی زیاتر ئەنجام بدات بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای موشەکی مەودا درێژ و زیادکردنی هەڕەشەکان بۆ سەر ئەمەریکا.

دەزگاکە وتیشی لەنزیکەوە چاودێری پەرەپێدانەکان دەکات.

کۆریای باکوور بەردەوامە لە پەرەپێدانی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی سەرەڕای سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. هەروەها پیۆنگیانگ سووربوونی خۆی لەسەر پەرەپێدانی موشەکەکانی کەم نەکردەوە و دوو موشەکی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا.

ئەندامی لیژنەی دەزگای هەواڵگری یی وان یۆنگ لە پەرلەمانی کۆریای باشووردا وتی ڕاپۆرتێکی دەستکەوتووە لە دەزگای هەواڵگری نیشتیمانییەوە سەبارەت بەوەی کۆریای باکوور لەمدواییانەدا لە هەوڵی ئەوەدایە تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ئەنجام بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG