Accessibility links

کۆریای باشوور بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی سزاکان لەسەر کۆریای باکوور لاببات


کۆریای باشوور وتی بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ئەگەر پێویست بکات سزاکانی سەر کۆریای باکوور لاببات بۆ ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی کۆریای باکوور تاوەکوو بتوانن ئامادەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بن لە مانگی داهاتوودا.

کۆریای باشوور قەدەغەی کردووە ژمارەیەک لە دانیشتوانی کۆریای باکوور بێنە وڵاتەکەوە وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕوە کیو دیوک لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاسایدا وتی ئەگەر پێویستی کرد سیئۆل ڕێوشوێنی پێشوەخت بگرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی کۆریای باکوور تاوەکو بتوانن ئامادەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بن ئەوا ئەو ڕێوشوێنە لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکەدا تاوتوێ دەکرێت.

کۆریای باکوور لەمیانەی گفتوگۆ دەگمەنەکانی نێوان دوو کۆریاکەدا وتی شاندێکی ئاست بەرز دەنێرێت کە پێکهاتوون لە بەرپرسان و وەرزشەوانان و تیمی هاندەران بۆ خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە شاری پیۆنگچانگ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG