Accessibility links

کۆریای باکوور داوای لێبووردن دەکات لەسەر کوشتنی هاوڵاتیەکەی کۆریای باشوور


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور وتی کۆریای باکوور داوای لێبووردنی کردووە لەسەر کوژرانی هاوڵاتیە ونبووەکەی کۆریای باشوور و وتی سەربازەکانی کۆریای باکوور لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تەقەیان لێکردووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور سو هوون وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون نامەیەکی بۆ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین ناردووە و تیایدا وتوویەتی نەدەبوو ئەوە ڕووبدات.

لە نامەکەدا هاتووە دەڵێت دوای ئەوەی پیاوەکە ڕەتی کردۆتەوە خۆی بناسێنێت و هەوڵیداوە ڕابکات، سەربازەکانی کۆریای باکوور زیاتر لە 10 فیشەکیان پێوە ناوە. ئەو پیاوەش هەفتەی ڕابردوو دیارنەما و بەرپرسێکی ڕاوە ماسی بووە لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG