Accessibility links

ڕابەری کۆریای باکوور: دەبێت هەوڵەکان زیاتر بکرێن بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی


دەزگای هەواڵی کۆریای باشوور لە زاری ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە پێویستە لەسەر دوو کۆریاکە هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دورگەی کۆریادا، ئەمەش لەکاتێکدا دێت ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە نوێنەرانی کۆریای باشوور کەوت.

کیم وتیشی پێویستە لەسەر دوو کۆریاکە بەردەوام بن لە باشکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان کە نزیک بۆتەوە لە ئاشتی و ئاشتبوونەوە.

دەزگاکە وتی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەگەڵ نوێنەرانی کۆریای باشووردا باسیان لە کۆبوونەوەکەی داهاتووی نێوان دوو کۆریاکە کردووە کە بڕیار وایە لەمساڵدا لە پیۆنگیانگ ئەنجام بدرێت و گەیشتوون بە ڕێکەوتنێک کە هەردوولا لێی ڕازین، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکان بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG