Accessibility links

کۆریای باکوور موشەکێکی کیشوەربڕ بە ئاڕاستەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای دەجوڵێنێت


ڕۆژنامەی ئاسیا بزنس دەیلی کۆریای باشوور لە سەرچاوەیەکی هەواڵگریەوە بڵاویکردەوە کە نەیویست ئاشکرا بکرێت لە کۆریای باکوور بینراوە موشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕ بە ئاڕاستەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای جووڵێنراوە.

ڕۆژنامەکە وتیشی جوڵاندنی موشەکەکە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی پێکردووە دوای ڕۆژێک لە شەشەم تاقیکردنەوەی ناوەکی کۆریای باکوور و لە شەودا گوێزراوەتەوە بۆ ئەوەی مانگە دەستکردەکان نەیبینن.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشووریشی وتی ناتوانێت ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە پشتڕاستی بکاتەوە. پەرلەمانیشی ئاگادار کردۆتەوە کە کۆریای باکوور خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵدانی موشەکی زیاتر لە هەرکاتێکدا بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG