Accessibility links

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور کۆدەبنەوە


سیاسەتمەدارەکان وتیان وا چاوەڕواندەکرێت ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور کۆببنەوە.

شایەنی باسە ڕۆژی یەکشەممە کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستیکی هاویشت و لە دەریایەکی نزیک ڕوسیاوە کەوتە خوارەوە.

ساڵی 2006 ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ یەکەمجار سزای توندی خستە سەر پیونگیانگ کە لەو کاتەدا پێنج تاقیکردنەوەی ناوەکی و دوو تاقیکردنەوەی موشەکی مەودا فراوانی ئەنجامدابوو.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG