Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت هەڕەشەکانی ئەمەریکا وادەکات ڕوودانی جەنگ حەتمی بێت


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور وتی مەشقە فراوانەکانی نێوان سوپای ئەمەریکا و سوپای کۆریای باکوور و هەڕەشەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە هەڵگیرسانی جەنگێکی پێشوەخت دژی کۆریای باکوور وا دەکات بابەتی هەڵگیرساندنی جەنگ لە نیمچە دوورگەی کۆریای باکووردا "ڕاستییەکی حەتمی" بێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لۆمەی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمەریکای کرد کە بوونەتە هۆی ئەوەی وا بکەن جەنگ لە نیمچە دوورگەی کۆریادا هەڵبگیرسێت.

وتەبێژەکە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە دەڵێت " ئەو پرسیارەی کە ئێستا ماوەتەوە ئەوەیە کە کەی جەنگ هەڵدەگیرسێت؟"

وتیشی ئێمە نامانەوێت هیچ جەنگێک ڕووبدات، بەڵام پێویستە لەسەرمان خۆمانی لێ نەشارینەوە."

گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا لەم مانگانەی دوایدا زۆر زیاتر بووە دوای ئەوەی پیۆنگیانگ تاقیکردنەوەی موشەکیی و ناوەکیی ئەنجامدا و تەحەدای هەموو فشارە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مکماستەر لە کۆشکی سپی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا وتی " ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ کۆریای باکووردا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات."

سیناتۆری کۆمارییەکان لینزی گرام ڕۆژی یەکشەممە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد دەست پێبکات بە گواستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور و وتیشی پێکدادان لەگەڵ کۆریای باکووردا نزیک بۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG