Accessibility links

کۆریای باکوور هۆشیاری دەدات لەسەر مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور


بەرپرسێکی باڵای کۆریای باکوور وتی کۆریای باشوور ڕووبەڕووی " قەیرانێکی ئاسایشی مەترسیدار " دەبێتەوە لەسەر مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا، وتیشی باشوور دەرفەتی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆریاکەی لەدەستدا.

ئەم لێدوانەی بەرپرسی باڵای کۆریای باکوور کیم یۆنگ چول ڕۆژێک دوای ئەوە هات کیم یۆ جۆنگی خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور داوای لە واشنتن کرد هێزەکانی لەسەر نیمچە دوورگەی کۆریا بکشێنێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوانیان دەستپێکرد، هەفتەی داهاتوو مەشقی سەربازیی ساڵانەی هاوینەیان دەستپێدەکات، کۆریای باکووریش هەمیشە وتوویەتی ئەوە مەشقێکە بۆ داگیرکردن.

کیم یۆنگ چول لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە دەڵێت " پیۆنگیانگ بەرپرسانی سیئۆل ناچار دەکات بزانن ڕووبەڕووی چی قەیرانێکی مەترسیداری ئاسایش دەبنەوە و کۆریای باشوور هەلی باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی لەدەستدا."

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو سیئۆل و پیۆنگیانگ پەیوەندییەکانی سەر سنووری نێوانیان دەستپێکردەوە کە زیاتر لە ساڵێکە نەماوە، ڕایانگەیاند سەرۆکەکانیان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان باشتر بکەن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG