Accessibility links

بەرپرسێک: کۆمەڵەی حەوت کۆکن لەسەر ئەوەی فشاری زیاتر بخەنە سەر کۆریای باکوور


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی ژاپۆن وتی وەزیرەکانی دارایی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی هاریکاری یەکتری بکەن بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنی گونجاو لەدژی ئەو هەوڵانەی کۆریای باکوور دەیدات بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ماساچوجۆ ئاساکاوای جێگری وەزیری دارایی بۆ کاروباری دەرەوە وتیشی دەگمەنە وەزیرەکانی دارایی کۆمەڵەی حەوت ڕاستییەکەیان بۆ دەربکەوێت کە لە لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی بیستدا چاویان بە یەک کەوت و ئەوەش دەریدەخات کە دەیانەوێت فشارەکانی سەر کۆریای باکوور زیا بکەن بەهۆی کارەکانی ئەمدواییەوە.

ماساچوجۆ ئاساکاوای جێگری وەزیری دارایی بۆ کاروباری دەرەوە وتی " کۆمەڵەی حەوت ڕێکەوتوون لەسەر باشکردنی هاریکارییەکان لەمیانەی گرتنە بەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی کۆریای باکوور بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG