Accessibility links

کۆریای باکوور موشەکێکی هاویشتووە 560 کیلۆمەتر بەرزبۆتەوە


کاربەدەستێکی سەربازی کۆریای باشوور وتی ئەو موشەکە بالیستیکیەی کە کۆریای باکوور ڕۆژی یەکشەممە هاویشتی 560 کیلۆمەتر بەرزبۆتەوە

کاربەدەستەکە وتی موشەکەکە لە نمونەیەکی بۆکجۆکسۆنج_2دەچێت کە پیونگیانگ دروستی دەکات و نموونەیەکە لە جۆرێکی موشەک کە دوورترین مەودای هەیە.

کۆریای باشوور سەرکۆنەی ئەو کارەی کۆریای باکووری کرد و لەبەیاننامەیەکدا وتی " کارێکی نابەرپرسیارانەیە" وهیواکانی سیئۆل بۆ ئاشتی لەناودەبات.

شایەنی باسە مون جی ئین لە 10ی مانگی پێنجدا سەرۆکایەتی کۆریای باشووری گرتە دەست و بەڵێنیدا بەشێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ کۆریای باکووردا بکات.

ئۆفیسی لیژنەی هاوبەشی ئەرکانی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند موشەکەکە کاتژمێر 7:59 خولەک لەشوێنێکی نزیک بۆکتچانگ لە دووریی 60 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پیۆنگیانگەوە هاوێژراوە و ئەوەش ئەو ناوچەیەیە کە کۆریای باکوور مانگی پێشوو موشەکێکی تری تێدا تاقیکردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG