Accessibility links

دوای ئەوەی کۆریای باکوور موشەکێکی تری هاویشت چین داوا دەکات وڵاتان ئارام ببنەوە و خۆیان بگرن


چین داوای لە وڵاتان کرد ئارام ببنەوە و خۆیان بگرن دوای ئەوەی کۆریای باکوور موشەکێکی تری بالیستیكی هاویشت و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پەکین دەبێت بەبەهێزیەوە فشار بخاتە سەر کۆریای باکوور تاوەکوو ئەم بێ ماناییە بوەستێنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین شوانگ وتی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕوون و ئاشکران سەبارەت بە هاویشتنی موشەک لەلایەن کۆریای باکوورەوە و ئێمەش دژی هەر پیشێلکارییەکانی ئەم یاسایانەین لەلایەن پیۆنگیانگەوە بکرێت.

کۆریای باکوور ڕایگەیاند سەرکەوتووانە موشەکێکی بالیستێکی تاقیکردۆتەوە کە مەوداکەی لە کیشوەرێکەوە بۆ کیشوەرێکی تر دەڕوات. شارەزایەکیش وتی ئەگەر موشەکێک بەو مەودایە لە کۆریای باکوورەوە بهاویژرێت ئەوا دەتوانێت ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکا بپێکێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG