Accessibility links

ژاپۆن: پێدەچێت کۆریای باکوور دوو موشەکی باڵیستیکی هەڵدابێت


پاسەوانانی کەنار دەریای ژاپۆن و سوپای کۆریای باشوور وتیان کۆریای باکوور دوو موشەکی هەڵداوەتە دەریای نێوان نیمچە دوورگەی کۆریا و ژاپۆنەوە، بەرپرسانی ژاپۆنی ئاماژەیان بەوەدا پێدەچێت دوو مووشەکی باڵیستیکی بووبێتن.

سەرکردایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور لە زنجیرەیەک بەیاننامەدا وتی کۆریای باکوور دوو موشەکی هەڵداوە کە سروشتی موشەکەکان نەزانراوە، موشەکەکانیش لە هەرێمی پیۆنگانی باشوورەوە هەڵدراون.

هەروەها وتیشی دوو موشەکەکە مەودا کورت بوون و نزیکەی 370 کیلۆمەتریان بڕیوە و 90 کیلۆمەتریش بەرزبوونەتەوە.

بەرپرسانی ژاپۆنی وتیان دوو مووشەکەکە لە دەرەوەی ناوچەی تایبەتی پیشەسازی ژاپۆن کەوتوونەتە خوارەوە کە 370 کیلۆمەتر لە وشکانییەوە دوورە.

وەزارەتی بەرگری ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی " دوو شت کە لە موشەکی باڵیستیکی دەچوون لە کۆریای باکوورەوە هەڵدران، نەکەوتنە سەر خاکەکەمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG