Accessibility links

دوو بەرپرسی ئەمەریکی : موشەکەکەی کۆریای باکوور موشەکی بالیستیکی مەودا ناوەند بووە


دوو بەرپرسی ئەمەریکی وتیان موشەکەکەی کۆریای باکوور کە ڕۆژی دووشەممە هاویشتنی موشەکی بالیستیکی مەودا ناوەند بوون و لێکۆڵینەوەی تر دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا سەرکەوتوو بووە یان نا.

دوو بەرپرسەکە کە نەیانویست ناویان بلاوبکرێتەوە وتیان بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم موشەکە وادیارە یان لە جۆری کەی ئین-17 یە یان هواسۆنگ-12 یە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" وتی موشەکی مەودا ناوەند مەوداکەی لەنێوان 2778 بۆ 5556 دایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG