Accessibility links

کۆریای باکوور موشەکێکی دیکە بەسەر ژاپۆندا هەڵدەدات


کۆریای باکوور موشەکێکی تری بەسەر ژاپۆندا هەڵدا، تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سزای نوێیان بەسەر پیۆنگیانگدا سەپاند بەهۆی ئەنجامدانی شەشەم تاقیکردنەوەی ناوەکیی.

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن یۆشیهیدی سوگا وتی موشەکەکە لە ناوچەی سوسان لە پایتەختی کۆریای باکوور پیۆنگیانگەوە هەڵدراوە و بەسەر دوورگەی هۆکایدۆی ژاپۆندا تێپەڕیوە.

سوگا وتی " ئێمە بەدڵنیاییەوە ناتوانین ئەم کارە خراپە دووبارەوەبووانەی کۆریای باکوور قبوڵ بکەین و بەتەواوەتی سەرکۆنەی کۆریای باکوور دەکەین و توڕەیی زۆری خەڵکەکەمانیان پێ ڕادەگەیەنین."

سوپای کۆریای باشوور وتی موشەکەکە گەیشتۆتە بەرزی 770 کیلۆمەتر و 3700 کیلۆمەتر ڕۆشتووە، بەو مەودایەش دەتوانێت بە ئاسانی لە دوورگەی گوامی ئەمەریکا بدات.

فەرماندەی پاسیفیکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " خەمڵاندنە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە موشەکە بالیستییکیە مەودا ناوەندەکە هەڕەشەی لەسەر گوام دروست نەکردووە."

دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵدانی موشەکەکە سوپای ئەمەریکا وتی موشەکە باڵیستیکیە مەودا ناوەندەکە هەڕەشەی بۆ سەر ئەمەریکای باکوور یاخوود گوامی ئەمەریکی دروست نەکردووە کە 3400 کیلۆمەتر لە کۆریای باکوورەوە نزیکە. پێشتریش کۆریای باکوور هەڕەشەی لێدانی گوامی کردبوو.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی " تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور ملیۆنان خەڵکی ژاپۆنی ناچارکردووە بترسن و خۆیان بشارنەوە."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG