Accessibility links

کۆریای باکوور موشەکێک بەسەر ژاپۆندا دەهاوێژێت


کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی تری موشەکیی ئەنجامدا و موشەکەکەی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە.

ئەگەر ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ڕاست بن و موشەکێکی مەودا درێژ بەسەر خاکی ژاپۆندا هەڵدرابێت ئەوا ئەمە وروژێنەرترین ڕەفتاری کۆریای باکوورە و زۆر لەوە زیاترە موشەکی مەودا کورت هەڵبداتە دەریاوە.

سیستمی ئاگادارکردنەوەی حکومەتی ژاپۆن جەی ئالێرت خەڵکی ناوچەکەی ئاگادار کردەوە بۆ ئەوەی ئاگادار بن.

سوپای ژاپۆن هەوڵی نەدا موشەکەکە بخاتە خوارەوە، دەزگای ڕاگەیاندنی وڵاتەکە وتی موشەکەکە بۆتە سێ پارچە و لەنزیک دورگەی هۆکایدۆی ژاپۆن کەوتۆتە خوارەوە.

سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی هەرچی لەتوانایدا بێت دەیکات بۆ پاراستنی خەڵکەکەی.

ئابی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکەکە."

کۆریای باشووریش ڕایگەیاند کۆریای باکوور لە پیۆنگیانگی پایتەختەوە موشەکێکی بەرەو ڕۆژهەڵات بۆ ناو دەریا هەڵداوە.

هەروەها پێنتاگۆنیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

XS
SM
MD
LG