Accessibility links

واشنتن و تۆکیۆ و سیئۆل داوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن دوای تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور


بەپرسان ڕایانگەیاند ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە کۆبوونەوەیەک ساز بدەن سەبارەت بە هەڵدانی موشەکێک بەسەر ژاپۆندا لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

بەڵام باسیان نەکرد کەی کۆبوونەوەکە ساز دەدرێت.

کۆریای باکوور موشەکێکی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا و لەنزیک دوورگەی هۆکایدۆی ژاپۆن کەوتە خوارەوە.

لەلای خۆشیەوە هوا چونینگی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە هەموو لایەنەکان کرد خۆیان بگرن.

ئەمەریکا و کۆریای باشوور بەڵێنیاندا بە توندی وەڵامی کۆریای باکوور بدەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG