Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی کردووە


سەرۆک وەزیری ژاپۆن فومیۆ کیشیدا، ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون
سەرۆک وەزیری ژاپۆن فومیۆ کیشیدا، ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

ڕۆژی دووشەممە کۆریای باکوور ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن فومیۆ کیشیدا پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی کردووە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا.

خوشکەکەی کیم جۆنگ ئون و بەرپرسی باڵای کۆریای باکوور کیم یۆ جۆنگ ئەم لێدوانەیاندا. خوشکەکەی کیم وتی کیشیدا کەناڵێکی نادیاریکراوی بەکارهێناوە بۆ گەیاندنی هەڵوێستی خۆی و ئاماژەی بەوە داوە دەیەوێت ڕووبەڕوو لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا کۆببێتەوە.

کیم یۆ جۆنگ وتی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە پەیوەستە بە ژاپۆنەوە. وتی ئەگەر کیشیدا پابەند بێت بە هەوڵەکانییەوە بۆ چارەسەرکردنی بابەتی ئەوەی گوایە لە ڕابردوودا هاووڵاتییانی ژاپۆنی لەلایەن کۆریای باکوورەوە ڕفێندراون، ئەوا ناتوانێت خۆی بە دووربگرێت لەو ڕەخنانەی کە ئاڕاستەی دەکرێن لەسەر ئەوەی تەنها بۆ زیادکردنی ناوبانگی هەوڵی گفتوگۆکردن دەدات.

هەندێک لە شارەزایان دەڵێن کۆریای باکوور هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژاپۆندا باش بکات بۆ ئەوەی هاوبەشییە سێ لایەنییە ئاسایشییەکەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن لاواز بکات، هاوکات کیشیداش پەیوەندییەکی باشتری لەگەڵ کۆریای باکووردا دەوێت، ئەوەش لە پێناو باشکردنی ناوبانگی لە ناو وڵاتەکەی خۆیدا.

ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقە سەربازییەکانییان فراوانتر کردووە، هەروەها مەشقە سەربازییە سێ لایەنییەکەشییان لەگەڵ ژاپۆندا زیاتر کردووە، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ تاقیکردنەوەی چەک لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

ڕۆژی دووشەممە دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور وتی کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتی مەشقێکی تانکەکانی کردووە و هانی هێزە زریپۆشەکانی داوە ئامادەکارییەکان بۆ جەنگ زیاتر بکەن، ئەوەش لە نێوەندی زیادبوونی گرژییەکاندا لەگەڵ کۆریای باشوور.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG