Accessibility links

کۆریای باکوور دەڵێت موشەکێکی خێراتر لە خێرایی دەنگی تاقیکردۆتەوە


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور دەڵێت لەماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا کۆریای باکوور موشەکێکی تاقیکردۆتەوە کە خێراترە لە خێرایی دەنگ.

ڕۆژی سێشەممە کۆریای باشوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور موشەکێکی لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو دەریا هەڵداوە.

کۆریای باکوور بەردەوامە لە پەرەپێدانی سیستمی چەکەکانی، ئەمەش لەنێوەندی چەق بەستوویی دانوستانەکاندایە سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکی لە نیمچە دورگەی کۆریادا، لەبەرامبەریشدا کەمکردنەوەی سزاکانی سەر کۆریای باکوور.

بەپێچەوانەی موشەکی باڵیستیکیەوە کە سەرەتا بەرەو ئاسمان دەڕوات و دواتر بە ڕێڕەوێکی لێژ دێتەوە خوارەوە، موشەکی هایپەر سۆنیک ( خێراتر لە خێرایی دەنگ ) بە بەرزاییەکی نزمتر بەرەو ئامانجەکە دەڕۆن و پێنج هێندە خێراترن لە خێرایی دەنگ، یاخود 6,200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سەرکردەی سوپای کۆریای باشوور وتی ئەو جۆرە موشەکەی باکوور هێشتا لە قۆناغی سەرەتادایە و پێویستی " بە کاتێکی زۆر دەبێت تاوەکو لە شەڕدا بەکاربهێندرێت."

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور وتی پەرەپێدانی سیستمی چەکەکان توانای بەرگری کۆریای باکوور زیاد دەکات، وتیشی ئەو جۆرە موشەکە " چەکێکی ستراتیژییە."

دەزگاکە وتی " لە یەکەمین تاقیکردنەوەدا، زانایانی بەرگری نیشتیمانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاڕاستە و جێگیری موشەکەکەیان پشتڕاستکردۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG