Accessibility links

کۆریای باکوور پلانەکانی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی دژی کۆریای باشوور ڕادەگرێت


دەزگای هەواڵی فەڕمی کۆریای باکوور دەڵێت وڵاتەکە بڕیاریداوە پلانەکانی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی دژی کۆریای باشوور ڕابگرێت، هەروەها لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دەدات هێزەکانی کۆریای باکوور بڵندگۆکانی سەر سنوور دادەگرن کە لەمدواییانەدا جێگیریان کردوون.

گرژییەکانی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور دووبارە زیادبوونەوە دوای ئەوەی چالاکەوانان و ئەوانەی کە لە کۆریای باکوور هەڵهاتوون لەسەر سنوور لەڕێی هەڵدانی باڵۆنەوە نامیلکەیان دەنارد بۆ ئەودویوی سنوورەکە و تیایدا ڕەخنەی توندیان لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون دەگرت.

لە هەواڵەکەی دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکووردا هاتووە دەڵێت ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەڕێی ڤیدیۆوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی سەربازیی ناوەند دەکات و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی " پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای ناوچەکە " دەکرێت، پێش ئەوەی بڕیاری ڕاگرتنی جوڵەی سەربازی دژی کۆریای باشوور بدەن.

دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە بڵاویکردەوە سەربازانی کۆریای باکوور بیندراون بڵندگۆکانیان داگرتووە لەنزیک ناوچەیەکی کێشە لەسەر، ئەمەش چەند ڕۆژێکی کەم دوای جێگیرکردنی نزیکەی 20 بڵندگۆ لەو ناوچەیەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG