Accessibility links

سوپای کۆریای باشوور: کۆریای باکوور موشەکێکی باڵیستیکی هەڵداوە


لیژنەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور موشەکێکی باڵیستیکی لە شاری بیونگسۆنگی هەرێمی بیۆنگانەوە بەسەر کۆریای باشوور و ژاپۆندا هەڵداوە.

سوپا ڕایگەیاند کۆریای باشوور و ئەمەریکا ئێستا هەوڵدەدەن شیکاری بۆ موشەکەکە بکەن و بزانن چ جۆرە موشەکێک بووە.

وتیشی دوای چەند کاتژمێرێک لە هەڵدانی موشەکەکە سوپای کۆریای باشور وەکو وەڵامدانەوەیەک مەشقیان لەسەر هەڵدانی موشەک کردووە.

لەماوەی ڕابردوودا شارەزایانی ئەمەریکی وتیان پێیان وایە کۆریای باکوور لەوانەیە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ئەنجام بدات.

دوو سەرچاوەی حکومەتی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە وتیان شارەزایانی حکومەت پێیان وایە کۆریای باکوور لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تاقیکردنەوەیەکی نوێی موشەک ئەنجام دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG