Accessibility links

بوومه‌له‌رزه‌ له‌ کوریای باکوور ڕوویداوه‌


دراوسێکانی کۆریای باکوور شه‌مه‌ ڕایانگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزیان هه‌ست پێکردوه‌ به‌ پله‌ی 3.4 له‌خاکی کۆریای باکوور.

کۆریای باشوور و چین ناکۆکییان هه‌یه‌ داخوا ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ سروشتی بوه‌ یان نا، به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ بومه‌له‌رزه‌کانی بێشوو له‌ کۆریای باکوور له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی بوه‌.

به‌رێوبه‌رایه‌تی چاودێری که‌ش و هه‌وا له‌ سیئۆل بومه‌له‌رزه‌که‌ی به‌ سروشتی دانا، به‌ڵام چین به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گومان لێکراو ناوی برد.

هه‌ردوو وڵات کۆکن، که‌ ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌که‌ نزیک پێگه‌یه‌ک بوه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی به‌هێزی شه‌شه‌می له‌3 سێپته‌مبه‌ردا له‌وێ ئه‌نجامداوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ که‌ له‌ ئێستادا بۆ ئامادبوونی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌نیویۆرکه، ‌ئاگاهیدا که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ کۆریای باکوور تاقیکردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی له‌ ئۆقیانووسی ئارامدا ئه‌نجام بدات.

XS
SM
MD
LG