لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە دەڵێت لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کۆریای باکوور زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلاری لەڕێی هێرشە ئەلیکترۆنیەکانەوە دزیوە، ئەمەش لەپێناو پشتیوانیکردن لە بەرنامە موشەکی و ناوەکیە قەدەغەکراوەکەی.
کۆمەڵێک لە شارەزایانی ڕاسپێردراو بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی سزاکانی سەر پیۆنگیانگ ڕاپۆرتەکەیان ئامادە کردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێن " لە نێوان ساڵی 2019 بۆ مانگی یانزەی 2020 کۆریای باکوور نزیکەی 316,4 ملیۆن دۆلاری دزیوە."
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە دەست دەزگای هەواڵی فرانس پرێس کەوتووە چەتەکان دامەزراوە دارایی و بۆرسەکانیان کردۆتە ئامانج لەپێناو پەرەپێدانی بەرنامە موشەکی و ناوەکییەکەی کۆریای باکووردا.
زۆرینەی ئەو بڕە پارەیە لە کۆتایی ساڵی 2020 دا لە دوو ئەرکدا دزراوە.
کۆریای باکوور بە هەزاران چەتەی ئەلیکترۆنی هەیە و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کۆریای باشوور و شوێنەکانی دیکەی جیهان دەکەنە ئامانج.
سەرچاوە/ فرانس پرێس