Accessibility links

کۆریای باکوور پەیوەندییەکانی لەگەڵ مالیزیادا دەپچڕێنێت


کۆریای باکوور لە ناکاو پەیوەندییەکانی لەگەڵ مالیزیادا پچڕاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مالیزیا هاوڵاتیەکی کۆریای باکووری ڕادەستی ئەمەریکا کردووە.

هەتاوەکو ساڵی 2017 دا پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و مالیزیا پتەوبوون، بەڵام لە هەمان ساڵدا دوای ئەوەی زڕبراکەی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ نام لە فڕۆکەخانەی کوالا لامپور بە گازی ژەهراوی کوژرا، پەیوەندییەکانی نێوانیان گرژی تێکەوت.

بەڵام بە تێپەڕبوونی کات پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرەو باشی دەڕۆیشت و مالیزیا بڕیاریدا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە پیۆنگیانگ بکاتەوە، بەڵام ئەم هەنگاوەی کۆریای باکوور سنوورێکی بۆ ئەو نزیکبوونەوەیە دانا.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ڕایگەیاند هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە 17 ی مانگی سێدا مالیزیا هاوڵاتیەکی کۆریای باکووری ڕادەستی ئەمەریکا کردووە.

وتیشی " ئەم کارە جێی لێ خۆشبوون نیە."

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە دەڵێت " سەرجەم پەیوەندییە دیبلۆماسیەکان لەگەڵ مالیزیادا دەپچڕین."

دەزگاکە جەختی لەوە کردەوە " هاوڵاتیەکی کۆریای باکوور بە ناوی مون شول میۆنگ کە ڕادەستی ئەمەریکا کراوە، بە کارێکی یاسایی بازرگانی لە سینگاپوور بووە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG