وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا چینیەکەیدا وانگ یی وتی پابەندبوونی کۆریای باکوور بە داماڵینی چەکی ناوەکی و پاراستنی ئاشتی و ئارامی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا نەگۆڕاوە.
جێی ئاماژەیە چین گرنگترین کۆمەکیکەری ئابووری و دیبلۆماسی کۆریای باکوورە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دژی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوورە.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕی ئاماژەی بەوەداوە کۆریای باکوور هیوای ئەوە دەخوازێت متمانەیەک دروست ببێت لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمەریکادا و بەرەو پێشەوە بڕۆن بەرەو هەمان ئاڕاستە.
وەزارەتەکە لە وانگی یی وەزیری دەرەوەی چینەوە بڵاویکردەوە " پێویستە لەسەر چین و کۆریای باکوور نیمچە دوورگەی کۆریا بەرەو داماڵینی چەکی ناوەکیی بەرن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز