Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کۆریای باکوور ڕەخنە لە چین دەگرن


دەزگای ڕاگەیاندنی کۆریای باکوور ڕەخنەی لە چین گرت وتی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی چین داوا دەکەن سزاکانی سەر کۆریای باکوور توندتر بکرێتەوە سەبارەت بە بەرنامە ناوەکەییەکەی کۆریای باکوور و ئەوەش ڕەوشەکە خراپتر دەکات.

دەزگای هەواڵی ناوخۆی کۆریا ئاماژەی بە لێدوانە نوێیەکانی هەردوو ڕۆژنامەی گەل و گلۆباڵ تایمزی چینی داو و وتی " ڕۆژ بە ڕۆژ گوێمان لە لێدوانی بێمانا دەبێت و ئەوەش تەنها ڕەوشەکە خراپتر دەکات."

لە لێدوانەکەشدا هاتووە دەڵێت " چین دەبێت باش بیربکاتەوە لەو دەرئەنجامانەی کە لەمەوە دروست دەبێت و پەیوەندیی نێوان چین و کۆریای باکوور تێک دەدات."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG