Accessibility links

کۆریای باکوور ئۆفیسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشووردا تەقاندەوە


وەزارەتی یەکیەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی لەسەر سنوور تەقاندۆتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی یەکیەتی کۆریای باشوور وتی " کۆریای باکوور کاتژمێر 14:49 خولەک بەکاتی ناوخۆ ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی لە کایسۆنگ تەقاندۆتەوە."

دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی باشوورەوە بڵاویکردەوە کۆریای باکوور ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی تەقاندۆتەوە کە دەکەوێتە شاری کایسۆنگ لە باکوور.

ئەمەش دوای هەڕەشەکانی ئەمدواییانەی کۆریای باکوور دێت کە تیایدا هەڕەشەی بڕینی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا کیم یۆ یۆنگی خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون وتی " بەمزووانە دیمەنێکی کارەسات لە ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان باکوور و باشوور دەبینن و بەتەواوەتی خاپوور دەکرێت."

ڕۆژی سێشەممە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کۆریای باکوور ئاماژەیان بەوەدا " سوپای وڵاتەکە لەوپەڕێ ئامادەباشیدا بۆ جوڵەکردن دژی کۆریای باشوور."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG