Accessibility links

حیزبی فەرمانڕەوای کۆریای باکوور دوای پێنج ساڵ یەکەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا حیزبی فەرمانڕەوا بە ڕابەرایەتی ڕابەری کۆریای باکوور یەکەمین کۆنگرەی خۆی دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەست، واپێشبینی دەکرێت لە میانەی کۆنگرەکەدا تاوتوێی پلانە ئابووری و سیاسییە نوێیەکانی وڵاتەکە بکرێت.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور وتی " هەشتەمین کۆنگرەی حیزبی کرێکارانی کۆریا لە پیۆنگیانگ کرایەوە."

ئەم کۆنگرەیە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا یەکەمین کۆنگرەی لەوشێوەیەیە و هەشتەمین کۆنگرەیە لە مێژووی کۆریای باکووردا.

هەروەها کۆنگرەکەش لەکاتێکدا دێت دوو هەفتەی دیکە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن بە فەڕمی دەبێتە سەرۆکی ئەمەریکا.

جێی ئاماژەیە بەهۆی سزا نێودەوڵەتیەکانەوە بۆ سەر کۆریای باکوور بەهۆی بەرنامە موشەکی و ناوەکییەکەیەوە، ئابووری وڵاتەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، لەمدواییانەشدا بەهۆی پەتای کۆرۆنا و لافاوەوە ڕەوشی ئابووری وڵاتەکە خراپتر بوو.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG