Accessibility links

بەرپرسانی باڵای کۆریای باکوور کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن


لە نێوەندی قەیرانی ئابووری وڵاتەکەدا کە بەهۆی سزا نێودەوڵەتیەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا و لافاوەوە ڕووبەڕووی بۆتەوە، بەرپرسانی کۆریای باکوور کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی " کێشە هەستیارەکانی وڵاتەکە " ئەنجام دەدەن.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور وتی " حیزبی فەرمانڕەوای کۆریای باکوور کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئێستای وڵاتەکە و ئەو کێشە هەستیارانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە." بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا لەسەر ئەجێندای کۆبوونەوەکە.

ئەم کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدا دێت ئەمەریکا و کۆریای باشوور دەستیان کردەوە بە مەشقە سەربازییە ساڵانەییەکەی نێوانیان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەم ساڵدا قەبارەی مەشقەکان بچووک کراوەتەوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG