Accessibility links

کوریای باکور سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامی ناوکییه‌که‌ی هوشداری به‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌دات


ڕێبه‌ری کوریای باکوور، کیم یونگ کاتی پێشکه‌ش کردنی وتار به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێ

ئه‌و گوتی، "ته‌واوی ناوچه‌ی خاکی ئه‌مه‌ریکا له‌ نێو مه‌ودای هێرشی ناوکی ئێمه‌ دایه‌

ڕێبه‌ری کوریای باکوور ده‌ڵیت ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت ئه‌و بزانێت که‌ پرۆگرامی ناوکییه‌ی راستییه‌که‌.

له‌ په‌یامی به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێ، کیم هوشداری دا دوگمه‌یه‌کی ناوکی له‌ سه‌ر مێزه‌که‌یه‌تی. ئه‌و گوتی، "ته‌واوی ناوچه‌ی خاکی ئه‌مه‌ریکا له‌ نێو مه‌ودای هێرشی ناوکی ئێمه‌ دایه‌. ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز نابێت شه‌ر له‌ دژی خۆم و وڵاته‌که‌مان ده‌ست پێ بکات."

ناوبراو گوتی وڵاته‌که‌ی "ده‌توانێت له‌ گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ناوکی له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ خۆبگونجێنێت و به‌ره‌نگارێکی به‌هێزی ناوکی هه‌یه‌ که‌ له‌ توانای دایه‌ پێشی ئه‌مه‌ریکا بگریت که‌ کایه‌ به‌ ئاگر ده‌کات."

ئه‌و گوتی، "ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ربکه‌وێت که‌ ئه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کردن به‌ڵکوو ئه‌مه‌ ڕاستییه‌."

ئه‌و به‌ڵێنی دا که‌ هێرش نه‌کات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه‌ ئاشتی وڵاته‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێبکرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ ڕاوێژێکی نیازپاکانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوریای باکوور به‌ کارهێنا و گوتی "ئاماده‌یی بۆ وتووێژ هه‌یه‌."

XS
SM
MD
LG