Accessibility links

سیئۆل: سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باکوور سەردانی کۆریای باشوور دەکات بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد


وەزارەتی گەڕاندنەوەی یەکیەتی لە کۆریای باشوور وتی سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باکوور کیم یۆنگ نام لەم هەفتەیەدا سەردانی کۆریای باشوور دەکات وەکو سەرۆکی شاندی وڵاتەکەی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی کیم سەرکردایەتی شاندی کۆریای باکوور دەکات کە لە 22 کەس پێکهاتوون و واچاوەڕاوندەکرێت ڕۆژی هەینی بگەنە کۆریای باشوور و سەردانەکەیان سێ ڕۆژ بخایەنێت.

ئۆڵۆمپیادەکە ڕۆژی هەینی دەست پێ دەکات و تاوەکو 25ی مانگی دوو بەردەوام دەبێت، لەمیانەی ئەو ماوەیەدا سیئۆل هیوادارە گفتوگۆی ئاست بەرز ئەنجام بدرێن لەنێوان دوو کۆریاکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG