Accessibility links

کوریا باکور: موشه‌که‌کانی ده‌توانن هه‌موو خاکی ئه‌مه‌ریکا بکه‌نه‌ ئامانجی هێرش


کۆریای باکور شه‌مه‌ ئیدعای کرد دوای تاقیککردنه‌وه‌ی موشه‌کی رۆژ هه‌ینی، ئیستا وڵاته‌که‌ی موشه‌کی ئه‌وتۆی هه‌ن که‌ ده‌توانن هه‌موو خاکی ئه‌مه‌ریکا بخاته‌ به‌ر هێرش.

میدیاکانی کۆریای باکور ڕاپۆرتیان کردوه کیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته گوتوویه‌تی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ نیشانیدا هه‌موو خاکی ئه‌مه‌ریکا ئێستا له ببه‌رده‌م مووشکه‌کانی کۆریای باکوره‌ و ده‌توانێت له هه‌ر کاتێکدا، هه‌ر شوێنێک بیه‌وێت بیکاته ئامانجی خۆی.

ئه‌مه چواره‌مین تاقیکردنه‌وه‌ی مووشکی کۆریای باکوره که دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ قه‌ده‌غه کردنی تاقیکردنه‌وه‌ی مووشکی له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌م موشه‌که 28ی مانگ له نێو ئاوه‌کانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری ژاپون که‌وتۆته‌ خواره‌وه.

به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پێنتاگون ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ کاتژمێر 11:41 شه‌و به کاتی خوجێی ئه‌نجامدراوه و ناوی مووشه‌که‌که هواسونگ 14یه‌ و نوێترین مووشکی باڵستیکی کۆریای باکوره.

پسپۆڕانی سه‌ربازی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن ئه‌م مووشه‌که نوێیه ده‌توانێت شاره گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکاته ئامانج.

ژاپۆن و کۆریای باشوور که دراوسێی کۆریای باکورن، چه‌ند کۆبوونه‌وی تایبه‌تیان بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م تاقیکردنه‌وه نوێیه هه‌بوه و شینزو ئابه، سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن ده‌ڵێت ژاپۆن هه‌موو کارێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتیانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

چین هاویشتنی ئه‌و موشه‌که‌ی مه‌حکوم کردوه‌، له‌ ده‌مێکدا ژاپۆن، کوریای باشور و ئه‌مه‌ریکا سۆز ده‌ده‌ن که‌ پێکه‌وه‌ له‌ سه‌ر بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی به‌رزه‌فڕییه‌کانی ناوکی کوریای باکور بگرن.

XS
SM
MD
LG